١٥\٦\٢٠٢٤
خراپترین تشت
پەرلەمانە، خراپترین پەرلەمانیش تشتە!*

دارا خونچە
لە راستییدا ئێستا خەڵکی کوردستان لە قورسترین و ئەستەمترین بارودۆخدا
دەژین؛ ماوەیەکی یەکجار زۆرە ژیانی پڕ لە چەرمەسەریی خۆیان لە سایەی
باڵادەستیی هەردوو دەسەڵاتی گەندەڵکار و چەتەگەریی کوردستان و
ئیسلام-شۆڤێنیستی ئێراق دەگوزەرێنن، چارێگە مووچە و نیوە مووچە و یان
دواکەتنی یان بڕینی چەندین مانگ لە ساڵەکدا هێز و بڕستی لەبەربڕینە..
ئەوە بێجگە لە کەمیی مووچەکە**
و راگرتنی دامەزراندن و نەبوونی هەلی کار و گرانیی کەلوپەل و سەرجەم
پێداویستییەکانی ژیان، تەنانەت سەرجەم
پارتی و لایەنە عەرەبیی
و ئیسلامییەکان لە دەرێی
دەسەڵاتیش هێندەی لە توانایاندا هەیە بەوپەڕی رەگەزپەرستیی و لە هەموو
بوارەکان لێکدا لێکدا زۆر دڕندانە هێرشیان دەکەنەسەر.
چەند سەختە سەخت! ئەوە چ ستەمگەرییەکە لە سەتەی بیست و یەکدا بژی تەنێ
لەبەرئەوەی میللەتەکی جودای رۆژانە رەنجبدەی و هەر وە عەنتەریی
کرێی کارەکەت بەو دەردە ببەن.. هووردە هووردەش وە شێوەیەکی بەرنامەڕێژ
پەلاماری دەستکەوتەکانت و سادەترین و سەرەتایترین ماف و ئازادییەکانت
بدەن و پێشێلیان بکەن!؟
سەرەڕای ئەوەش ناوەناوە هەڵبژاردنێک قوتدەکەنەوە و دەبێژن: ''وەرن دەنگ
وە نوێنەرانی خۆتان بدەن''! نوێنەرانەک کە بژاردەی خۆیانن و نە لە رووی
رامیاریی و فەرهەنگییەوە سەرەداوەکیان لە هەناودا هەیە نە وە هیچ جۆر و
شێوەیەک فڕیان وەسەر میللەت و ئامانجەکانیانەوە هەیە! ئیدی وە زۆری
زۆردارەکی لە رێی گوشاری ئابووریی و دەرکردن لە کار و پێنەدانی هەلی
کار و چاوسۆرکردنەوە و زەبروزەنگ و لەخشتەبردن خەڵک کەمەندکێشی
بنکەکانی دەنگدان دەکەن!
هەرچەندە خەڵکی کوردستان لەمێژە باش دەیانناسن و گاڵتەیان وە
هەڵبژاردنەکانیان دێ.. زۆربەی زۆریان هەڵوێستیان هەیە و خۆڕاگرانە
ناچنە دەنگدان.. لێ هێشتاکە هیوادارن ئەو قەوارە رامیارییەی ناوی
لێندراوە ''هەرێم'' کە هەر بەو هۆیەوە هێشتا نیوەکەی دیکەی کوردستان لە
ژێر دەسەڵاتی داگیرکاریی و بەعەرەبکردن و ستەمگەریی دەناڵێنن.. تێکنەچێ
و جارەکی دیکە نەگەڕێنەوە ژێر چەپۆکی دەسەڵاتەکی وەک بەعسییەکان..
دەگەڵ ئەوەش هێشتا هێندەک کەسی نەزان هەن وە لایەنی کەم وە گفتار خۆزگە
وە سەردەمی سەدام دەخوازن و هێندەک هەڵپەرست و رامیاربازیش هەن وە ناوی
بەرهەلستکاریی لە بەغداوە هەموو توانەکیان لەسەر دژایەتیکردنی هەرێم و
نیشتیمانەکەی خۆیان چڕکردیتەوە!
هەڵبەتە مانەوەی قەوارەی هەرێمیش واتە مانەوەی ئەو دەسەڵاتە ستەمگەرەی
کە ئێستا کوڕ و ئامۆزا و نەوەکانی چەند بنەماڵەیەکی چەتەگەر
بەڕێوەیدەبەن و رەنگە بتوانن ماوەیەکی دیکەش کە دیار نییە چەندە هەر
بەو شێوەیە خەڵک سەرکوتبکەن چون تا ئێستا هیچ بزاڤەکی دژبەری راستەقینە
و سەر وە گەڵ لە ئاردا نییە.. لێ خەڵکی کوردستان زۆر دڵنیان لەوەی وە
داگیرکردنی ئەو چەند شارەی هەرێمیش لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێراق بێجگە
لەوەی مافە کۆمەڵایەتی و چینایەتییەکان پتر پێشێلدەکرێن و ژیان و
گوزەرانی خەڵک بەرەو دوایێ دەگەڕێننەوە تا ئەو ئاستەش کە دەتوانن ستەمی
نەتەوایەتییش پتر پەرەپێدەدن.. چون ئەوان بڕیاریان دایە هەرێم و نێوچە
داگیرکرایەکان هەر لە بنەوەڕا لەسەر نەخشەی رامیاریی بکوژێننەوە،
ئەوەشیان گەمژەییەکی زۆر گەورۆنەیە چاوەڕێی ئەوە بکرێ لە ئێراق لە رێی
دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ و پێکەوەژیانی گەڵان مافەکان وەدەستبێن و
کوردستان یەک تاقە هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بنێ.. ئاخر ئەو زاراوانە کە
لایەن وڵاتانی رۆژاوا دروستبوونە خودی خۆیان بڕوایان پێیان نییە و
نایانەوێ و ناتوانن جێبەجێیان بکەن چ جای لە ئێراقەک جێی خۆیان بگرن و
بەرجەستە ببن کە تێیدا باو باوی رەگەپەرستیی و جێبەجێکردنی دەستووری
ژەنگاویی ئیسلامە و هێشتا دەسەڵاتەکەی دواکەوتووترین داگیرکەرە و لەسەر
بنەمای ملشکاندن و یەکتر لەنێوبردن لەسەر جوایەزیی نەتەوەیی و جوایەزیی
دینیی و رەوتەکانی ئاوابووە!
لە کۆتاییدا دەبێژم؛ هەموومان دەزانین خراپترین تشت کە لە کوردستان
هەیە پەرلەمانە! لێ لە راستییدا دەبی دان بەوەدا بنێین کە پەرلەمانیش
خودی خۆی تشتە! مانەوەی ''هەرێم''یش لەو باردۆخەی ئێستا کە تێکڕای لایەنە رامیاربازەکانی
نێوخۆ و نێوچەیی و نێودەوڵەتیی بەرنامە و چاوتێبڕینی خۆیان هەیە لە
کوردستان بەندە وە مانەوەی ئەو پەرلەمانە
دیوەخانئاسایە! لەبەرهەندێ بمانەوێ و نەمانەوێ یان بەشداریی بکەی یان
نەکەی لەو هەڵبژاردنە ئەوان هەر دایدەمەزرێنەوە جا هەر تەنێ وە
باڵادەستیی و داسەپاندنەوەی پارتی و یەکێتیی
دەبی یان لە پاڵ ئەوان چەند
دەموچاوەک لە جڕوجانەوەرە دینیی و لیبرالییە وە ناو بەرهەلستکارەکانیش
دەهیننە پێش هیچ جوایەزیی ناکا! ئەوەی لێرەدا گرنگە خەڵکی سەر وە بەرەی گەلە وە تایبەتییش
خەڵکە بەشمەینەکانی چین و توێژە هەژار و چەوساوەکان بەشداریی لەو
گەڕەلاوژێیەی هەڵبژاردنی پەرلەمان نەکەن و توانایەکانی خۆیان لە
دروستکردنی رای گشتیی و هێزی گوشار وەگەڕبخەن و لە پێناو وەدەستهینانی
زۆرترین ماف و ئازادییەکان و سەربەخۆیی کوردستان و گۆڕینی سیستەمەکە
تێبکۆشن.. هەر کاتەکیش ئەو تێکۆشانە بەرجەستە بوو و ئاسۆی ئەوە
وەدەرکەت کە دەتوانن دوور لە وە ناو بەرهەلستکارەکان و بێ
دەستێوەردانی ئێراق و داگیرکەرانی دیکەی کوردستان ببنە جێگرەوە ئەوە
تەنێ رووخاندنی ئەو دەسەڵاتە و پەرلەمانەکەیان ئاهەک دەداتەوە بەر ئەو
میللەتە!
چەند ئەستەمە
بێ پرسوڕا کاروان
بڕوا.
چەند قورسە قورس..
زۆر دژوار و پڕ ئازار و گورچکبڕە؛
پەلکێشی دوڕ گۆوەندێت کەن..
سەرچۆپییەکەت وە مل دابڕن..
یارۆش لەوان دەرییان نەوێ!
(کۆپلەیەکە لە هۆنراوەی ''هەلەکەسەما''):
https://emrro.com/helekesema.htm
_______________________________________________
*
تێبینیی: هەرچەندە ئەمن لە بەشی رامیاریی تا پلەی ماستەر و هێندەک
کۆرسی زمان و وێژەییش ئەکادیمیام لە لەندەن خووندیە - وە پێویستم
نەزانی چەند ساڵەکی دیکە وە خووندنی دکتۆرا وەفیڕۆبدەم چون دەزانم هیچ
ناخاتە سەر هەگبەی فەرهەنگییم لەبەرئەوەی خۆم هەمیشە راشکاوانە خوونەر
بوومە و دەبم - لێ هەرگیز هییچ وتارەک وە شێوەی ئەکادیمیایی نانووسم و
ئەو وتارەشم هەر وە هەمان شێوە.. چون رێکار و رێبازی نووسینی
ئەکادیمیایی وە شێوەیەکی گشتیی ئەوها دڕێژرایە کە ناچارت دەکا هەر
خەریکی وەرگێڕان و ئامادەکردن و چەندپاتکردنەوەی تێڕوانینی ئەوانیدیکە
و دەنگوباسەکانی دەسەڵاتداران و
خۆبزرکردن لە نێو بەڵگەکان و خۆگونجاندن دەگەڵ مامۆستایە لەخۆڕازییەکان
و لێکدانەوەی ئامارە بێسەروبەر و وەئەنقەست
داڕێژرایەکان و... هتد بی، وە کورتییەکەی هەرگیز ناتانی تێیدا هەڵوێست
و تێڕوانینەکانی خۆت بخەیەڕوو و دیاریبخەی کە سەر وە بەرەی
یەکسانییخوازان و ئازادییخوازانی! ئیدی رێبازی ئەکادیمیایی تەنێ وە
کەلکی ئەوانە دێ کە فەرهەنگەکەیان لە کاری مادیی و وەدەستهینانی پلەی
بەرزتری کار و لە تەک ئەوەش خۆنیشاندان وە ''رۆشنبیری باڵا!''
وەکاردەبەن! ئەو تێبینییەم چەند جارەکی دیکە لە پەراوێزی وتارەکانم و
کارە وێژەییەکانیشم وە جۆرەک لە جۆرەکان خستیتەڕوو.. لێ حەزمکرد ئەو
خوونەرانەش ئاگاداریی ئەو رایەی من بن کە تا نووکە وەبەر چاویان
نەکەتیە. دەگەڵ نەبوونی رێزم لۆ ئەو کەسانەی کە وە شێوەی ئەکادیمیایی
دەنووسن و لە رێی چەندپاتکردنەوە و
هیچ نەگۆتن و درێژەدادڕییەکانیان خوونەران وەڕس و
بێزار دەکەن!
**
خانەنشینانی کوردستان بێبەشترین توێژی خەڵکی کوردستان و سەرجەم جیهانن،
بیهینە پێش چاوی خۆت ئەتوو وە درێژایی ژیانت
رەنجبدەی و ئەو
نیشتیمانە ئاوابکەی.. کەچی لە کۆتاییەکانی تەمەنت مووچەکەت
- بێجگە لەوەی بەو دەردە بردابی کە ئاماژەم پێیدا - سەت هەزار
یان چەند سەت هەزار دینارەک بی کە تەنێ بەشی
چارەسەرکردنی نەخۆشییە سووک و سادەکانت
ناکاا! ئیدی دەبی دەست
لە دۆست و کەسە نێزیکەکانت پان بکەیەوە و ملکەچیان بی
دەگەڵ ئەوەی خۆشیان ژیانەکی پڕ لە
ناگزووریی دەگوزەرێنن!
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|