په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٨\٢٠١٢ - ٢٤\٨\٢٠١٢ - ٢٨\٨\٢٠١٢ - ٣٠\٨\٢٠١٢ - ٣\٩\٢٠١٢ - ١٠\٩\٢٠١٢ - ١٢\٩\٢٠١٢ - ١٤\٩\٢٠١٢ - ١٨\٩\٢٠١٢ - ٢٨\٩\٢٠١٢

به‌شداربووانی ته‌وه‌ری ''ساغکردنەوەی چەمکی یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار''.

- پیاوان لە دۆزی ژنان دەدوێن -

سازادانی: نەجیبە مەحمود

ته‌وه‌ری ''ساغکردنەوەی چەمکی یەکسانیی لە گفتارەوە بۆ رەفتار''.

 

 

بارودۆخی جڤاکیی و پرسی یه‌کسانیی نێوان ژنان و پیاوان، قسه‌ و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرن، هەڵبەتە سەرەکییترین و پڕ بایەخترین خاڵی چەمکی یەکسانیی بریتییە لە ساغکردنەوەی ئه‌و چه‌مکه‌ له‌ گفتارەوە بۆ رەفتار، پێمان باش بوو ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت لەو رووەوە ساز بدەین، هەر بۆ ئەو مەبەستە هێندێک نووسەر و رۆژنامەنووس یاخود هێندێک لەو کەسانەی کە له‌ بواری چالاکیی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاکن یان هەر خۆیان وەک تاک چالاکیی لەو بارەوە دەنوێنن.. دەدوێنین و بە هاوکاریی ئەم ماڵپەڕە وەڵامەکانیان بڵاودەکەینەوە.

 

 

      ئەز سێکسم وەها دێتە بەرچاوان کە کوو کەسەک باویشک یان پژمینی دێ و پێویستە رێیان لێ نەگری.. ئەویش هەروا جا ئەو کەسە ژن بی یان پیاو.    

هێشتا نەمانتوانیوە بەسەر تەلیسمەکانی سێکس زاڵ بین، ئازاد بین، ئازادبوونیش لەو روانینە هەر بە چەمکی زەق و قسەی زل نییە..

   

زەماوەند لە کوێ بێ من لەوێ نیم! ئەگەر سێکسی دەرەوەی هاوسەریی بۆ نێر شیاو و گونجاو بێ ئەوا بۆ مێش شیاو و گونجاوە.

   

کچانی بارزانی تا ئێستایش ناتوانن کوڕێکیان خۆشبوێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی خێڵی بارزانی بێت! له‌ کاتێکدا که‌ سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ر هه‌مان سه‌رۆک خێڵی بارزانییه‌!

   
     

   

   

   

   
     

دارا ئەحمەد

   

شوان عوسمان

   

ناڵە حەسەن

   

عەبدولواحیدی خەندەڕەش

   

___________________________________________________________________________________________

 

      ئەوە دینە پیاوی ناشیرن کردوە بەوەی گورگێکی چڵێس لە ناخیدا هەیە و هەرکە گۆشتە رووتەکەی کەوتەبەردەست خۆی بۆ ناگیرێ و پەلاماری دەدا!    

ئه‌گه‌ر که‌سێک پێوه‌ندیی سێکسیی له ‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ژیانی هاوبه‌ش بۆ خۆی به‌ ره‌وا بزانێ، ئه‌وه‌ ده‌بێ ئه‌و ره‌واییه‌ به‌ هاوبه‌شه‌که‌ی ژیانیشی بدا.

   

بە دڵنیاییەوە هەرگیز لە کاروباری ناوماڵ ‌و منداڵ بەخێوکردندا ئەو هەستەم نەبووە کە من پیاوم‌ و نابێ ئەو کارانە بکەم.

   

گرنگە هەر یەکێک لەو ئازیزانەی نزیکمان وەک مرۆڤ ببینین، ماف و ئازادیی تەنێ بە خۆ رەوا نەبینین، تەنێ بۆ خۆ قۆرخ نەکەین.

   
     

   

   

   

   
     

جیهاد محەمەد

   

رەسول سەفەریانی

   

حسێن حسێنی

   

کەریم سەرکەش

   

___________________________________________________________________________________________

 

      ته‌نیا تاکی دواکه‌وتوو خۆی به‌ خاوه‌نی جه‌سته‌ی که‌سی تر ده‌زانێ! هه‌ر که‌س پێویسته‌ خۆی بڕیار له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی بدا.    

سێکس مەسەلەیەکی کەسییە و هیج کەسێک بۆی نییە دەستی تێوەردا و هیچ شتێک بەسەر هیج کەسێکدا چ ژن چ پیاو بسەپێنێ.

   

تا نێرینە خۆی بە خاوەنی مێینە بزانێ، ئەو بێرێزیی و شکاندن و وێرانکردنی جوانیی و خوێنڕشتنە کۆتایی نایێ، دەبێ ژنان شۆڕشێک هەڵگیرسێنن.

   

من لە بەرانبەر سێکسی دەرەوەی هاوسەرگیریی پتر لایەنگری جودابوونەوەم، ئه‌گینا چاره‌یتریش هه‌یه‌.. ئه‌ویش لێبووردن و شانسێکی دیکەی پێکەوەژیانە‌.

   
     

   

   

   

   
     

جەمالی عەلیالی

   

موزەفەر عەبدوڵا

   

فەرهاد کەریم

   

شوان حەسەن

   

___________________________________________________________________________________________

 

      گەر کاری سێکسیی لە درەوەی هاوسەرگیریی رووبدا، بە تەواوی بڕوامەوە وەک ئاکتێکی مرۆیی وەریدەگرم و قەبەی ناکەم و شاخ و باڵ و کلکی لێناڕوێنم.    

لابردنی پەیوەندییە مادییەکانی خێزان، ژنان لە دەسەلاتی باوک و برا و مێرد و سزا یاسایی و دینییە پیاوسالارییەکان رزگار دەکا.

   

من هێند بڕوام بە ئازادیی نێوان تاکەکان هەیە تا ئەو ساتەی ئاستی وشیاریی ئەو تاکە چووبێتە سەرەوەی جیهانبینیی بەکارهێنان.

   

رێز و بەهای ئافرەت وەک مرۆڤ بەرز و باڵاترە لە پڕۆسەی سێکس کە کایەکی سەر جەستەیە و هیچ لە قورسایی ئافرەت کەم ناکاتەوە وەک مرۆڤ!

   
     

   

   

   

   
     

سەلام عارف

   

ئاسۆ کەمال

   

تاهیر حەسەن

   

نەهرۆ

   

___________________________________________________________________________________________

 

     

ئەگەر کەسە نزیکەکانی من لە دەرەوەی ژیانی هاوسەرگیریی کارێکی سێکسیی ئەنجام بدەن، ئەوە تایبەت بە ژیانی خۆیان و پەیوەندییەکی بە منەوە نییە.

   

من وه‌ک خۆم هیچ که‌سێک، خوشک و دایک و کێیتر به‌ موڵکى خۆم نازانم، له‌ به‌رانبه‌ر وه‌ها کارێکیش ئه‌وان ئازادن و خۆیان رێنوێنى ژیانى خۆیانن.

   

من هاوڕام چی بۆ من حه‌ڵاڵ بێ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م حه‌ڵاڵ بێ.

   

من بە راشکاویی دەیڵێم بڕوام بەو یەکسانییەى نێوان ژن و پیاو نییە کە مانای سڕینەوەی جیاوازییەکانی نێوان دوو رەگەزەکە بێ..

   
     

   

   

   

   
     

تاهیر ساڵح

   

رێبین ئه‌حمه‌د خدر

   

شوان سدیق

   

نەبەز کەمال

   

________________________________________________________________

تێبینی: هه‌ر به‌شداربووه‌ک ده‌توانی وه‌ڵامه‌که‌ی خۆی بۆ هه‌ر ده‌زگه‌یه‌کی دیکه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ بنێری. - ئەمڕۆ -.

 

ماڵپەڕی نەجیبە مەحمود

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک