ته‌وه‌ری ''ئه‌دیب
له یه‌ک پرسی قورس‌دا''.
له‌وه بگه‌ڕێ وه‌ک ئه‌و چه‌مک و گوزارشته باو و داهێزرایه‌ی که
ده‌بێژێ: ''خوێنه‌ران بڕیارده‌رن''! چونکه له‌وڕۆدا خوێنه‌ران به
گشتیی له ناسینی به‌رهه‌م و به‌رهه‌مداران ئاڵووده‌ی (میدیای
پاڵپشت و پێگه‌ی جۆراوجۆر و په‌یوه‌ندییه جۆراوجۆره‌کان و فه‌رهه‌نگی
باو و هێنده‌ک خۆویستیی تایبه‌ت)ن، ئایه خۆت وه‌ک ئه‌دیب یان هه‌ر
تشته‌ک که خوازیاری ئه‌و بی له خۆت رازی.. یان ئایه جوایه‌زییه‌کانت
بای هێنده هه‌ن هه‌بوونت وه‌ک بوونه‌کی پێویست بسه‌لمێنن؟ ئه‌گه‌ر
ئا؛ له کێنده‌رێی به‌رهه‌مه‌کانت ده‌توانین به‌رجه‌سته‌ت بکه‌ین
یان په‌یدۆزت بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر نا یان نایزانی؛ له‌به‌رچی تا ئێستا
وا ده‌زانی هه‌ر هه‌ی یان پێویسته هه‌ر هه‌بی؟